هەزار و 320 پارچە زەوی لە هەولێر تاپۆدەکرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر  تاپۆکردنی هەزار و 320 پارچە زەوی کارت لە سنووری پارێزگای هەولێر دەربڕی و لە بەیانییەوە هاوڵاتییان دەتوانن مامەڵەکانیان ڕایی بکەن.

دووشەممە، 24ـی شوباتی 2025، کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بەفەرمی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تاپۆکردنی هەزار و 320 پارچە زەوی کارت، لە کەرتی باغمرە شەهاب داوە.

کارزان عەبدولهادی، گوتیشی: تاپۆکردنی ئەم زەویانە لەچوارچێوەی پرۆسەی بە تاپۆکردنی زەوییە کارتەکانە لە سنووری پارێزگای هەولێر، ڕاشیگەیاند: لە بەیانییەوە هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن، بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان.

پێشووتر، وەزارەتی دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردبوو، تەنیا لە ساڵی 2024، 11هەزار و 791کارتی زەویی کراون بە تاپۆ.

ھەواڵی زیاتر