بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، پلەی (8168) پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە بەرز کرایەوە
لە نووسراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە(2307) لە بەرواری 6-2-2025، کە ئیمزای وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، پلەی 8168 پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەی ئەیلوولی ساڵی 2024، بەرز کرایەوە.
وەزیری پێشمەرگە باسی لەوە کردووە، لە سەرەتای دەستبەکاربوونمان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پشتیوانیی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانیومانە؛ پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە بخەینە سەر ڕێچکەی ئاسایی و یاسایی خۆی، لە پاڵ ئەوەشدا، دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان، لە ئەولەوییەتی کاری وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازیی بووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە، پێویستە پێشمەرگە هەمیشە لە بەرەوپێشچوون و بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانیدا بێت.