پۆلیسی هەولێر ڤیدیۆی ئەو گەنجەی بڵاوکردووەتەوە کە نوور دلێمیی خنکاند و دواتر تەرمەکەی لە چۆڵەوانی سووتاند.
بەگوێرەی ڤیدیۆکە، گەنجێکە درەنگی شەو دەچێتە بەنزینخانەیەکی هەولێر و دەبەیەک بەنزین لەگەڵ خۆیدا دەبات، دواتر لە چۆڵەوانییەک ئاگر لە تەرمی نوور دلێمی بەردەدات.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، گەنجەکە بە رەگەز سووریاییە و پێشتر کچەکەی خنکاندووە، دواتر ئاگری لە تەرمەکەی بەرداوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی پۆلیسی هەولێر، کچ و کوڕەکە بووەتە دەمەقاڵەیان، دواتر تۆمەتبار ئافرەتەکەی لە ژوورێک خنکاندووە، پارە و ئاڵتوونەکانی لێ بردوون، بەوەشەوە نەوەستاوە، تەرمی ئافرەتەکەی بردووەتە شوێنێکی دوور و سووتاندوویەتی.