سێشەممە، 4ـی شوباتى 2025، ليژنه‌ى هاوبه‌شى دانووستانكارى پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، دواهه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى خۆیان کرد.
ليژنه‌ى هاوبه‌شى دانووستانكارى پارتی و یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، ئه‌مڕۆ 4ـی شوباتى 2025 له هه‌ولێر، ليژنه‌ى هاوبه‌شى دانووستانكارى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، دواهه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى خۆمان کرد، ئه‌وه‌ش دواى چه‌ندين دانیشتنی چڕ‌وپڕ و گفتوگۆى بنياتنه‌رانه به‌مه‌به‌ستى كارى هاوبه‌ش له قۆناغى داهاتووى حوكمڕانيدا، به شێوه‌يه‌ك كه له ئاستى قۆناغی هه‌ستیاری ئێستا و چاوه‌ڕوانيى هاووڵاتييانى هه‌رێمى كوردستاندا بێت.
ئەوەش هاتووە، له ميانى كۆبوونه‌وه‌كاندا، لێكگهيشتنى هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنى سه‌ره‌تايى له‌سه‌ر زۆربه‌ى ته‌وه‌ره‌كان هاتووه‌ته ئاراوه، هەروەها ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستى ليژنه‌ى باڵاى دانووستانكارى هه‌ردوولا، بۆ يهكلاكردنهوهى پرسەکان.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ڕەشنووسێکی نۆ تەوەری ئامادە کراوە، کە 15 خاڵ لە خۆ دەگرێت و دەخرێتە بەردەم لیژنەی باڵای دانووستانی پارتی و یەکێتی.
گرنگترینی تەوەرەکان لایەنی سیاسی، پەرلەمان، دارایی ، پەیوەندییەکان، پەیوەندیی هەولێر و بەغدا، پێشمەرگە ، وزە، دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە، کە دەبێتە بنەمایەک بۆ کارنامەی چوار ساڵی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە خۆ دەگرێت.
لەدوای ئەم کۆبوونەوەیە، هەر خاڵێکی ناکۆک مابێتەوە بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای دانووستانکاری پارتی و یەکێتی بەجێ دەهێڵرێت بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت.