18 واژوو کۆکراوەتەوە بۆ سکاڵاکردن لەسەر عومەر فەقێ
بەهۆی ستایشکردنی سەدام حسێن سەرۆکی حزبی بەعس، عومەر فەقێ سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرێت کە بەشێکیان کەسوکاری ئەنفال کراوانن.
لە بەرنامەیەکدا عومەر مەحمود فەقێ دەڵێت، ” سەدام حسێن قەبر پڕ نوور بێت”، ئاماژەی بەوەشکرد، “من باسی لایەنە باشەکانی دەکەم لایەنە خراپەکەی خودای گەورە خۆی باجی پێدا”.
ئەم قسانەی عومەر فەقێ بووە جێگای سەرنجی میدیاکان و کۆمەڵێک رەخنەو گازندەی لێ کەوتەوە لەلایەن رۆژنامەنووس و هاونیشتیمانیان، تا ئەو رادەی کە سكاڵای لەسەر تۆمارکرا لەلایان بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بەپێی زانیارییەکان ١٨ واژۆ کراوە بۆ سکاڵا تۆمار کردن لەسەری.
هاوکات، لە تەواوی قسەکانی عومەر فەقێ ستایشێکی زۆر دەبینرێت بۆ سەدام حسێن و حزبی بەعس لە بەرامبەردا چالاکوانان و رۆژنامەنوسان دەڵێن ئێمە شەهیدمان داوە لە پێناو رووخاندنی حزبی بەعس.
ئەمەلەکاتێکدایە رژێمی بەعس بە سەرۆکایەتی سەدام حسێن کە عومەر فەقێ وەسفی کردووە زوڵم و ستەمێکی زۆری لە گەلی کورد کردووە، بە ئەنفال کردن و کیمیاباران کردنی هەڵەبجە و چوار دەورەکەی.