کێشەی مووچە چارەسەر کرا

وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد، لەسەر هەر 12 مووچەی ساڵی 2025 لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتین.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “لەسەر مووچە لەگەڵ دارایی عێراق گەیشتینه ڕێکوەوتن و لە ساڵی 2025 بێ کێشە مووچە خەرج دەکرێ.”

ئاماژەی بەوەش دا، لەم یەک دوو ڕۆژه پلانی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەستپێدەکات.

ئەوەشی خستە ڕوو: “ماوەی 10 ڕۆژ لە هەولێر و 5 ڕۆژ لە بەغدا، بەخێر بۆ خەڵکی کوردستان گەڕایەوە توانیمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بگەینە ڕێککەوتن ساڵی 2025 مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بێ گرفت خەرج بکرێت.”

جەختی كردەوە: “ئەو رێكەوتنەیكراوە بە هەوڵی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ و فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق بووە.”

ھەواڵی زیاتر