پێشەوا هەورامانی: لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو پارەی مووچە خەرج دەکرێت، لەگەڵ خەرجکردنی لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە

پێشەوا هەورامانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموارکردنەوەی یاسای بودجە وەک هەنگاوێکی ئیجابی سەیر دەکات.

پێشەوا هەورامانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕژدە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور .

پێشەوا هەورامانی: هەماهەنگی زۆرباش لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشە داراییەکان هەیە. 

پێشەوا هەورامانی: لەچەند ڕۆژی ئایندە وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

پێشەوا هەورامانی: گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دابینکردنی مووچەی سەرجەم مانگەکانی ساڵی 2025 ـە.

پێشەوا هەورامانی: سبەی کۆبوونەوەکان لە بەغدا بەردەوام دەبێت و مووچەی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردووش بەشێک دەبێت لە گفتوگۆکان.

پێشەوا هەورامانی: پێداگر دەبین لەسەر دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

پێشەوا هەورامانی: هەندێک کەس لەسەر ملی مامۆستایانی مانگرتوو دەبن بە پەرلەمانتار  و لیست دروست دەکەن.

پێشەوا هەورامانی: ئێمە وەک نوێنەری دژە کورد سەیری ئەو کەسانە دەکەین، کە لەسەر ملی مامۆستایانی مانگرتوو بەدوای بەرژەوەندی خۆیان دەکەون.

پێشەوا هەورامانی: لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو پارەی مووچە خەرج دەکرێت، لەگەڵ خەرجکردنی لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە.

پێشەوا هەورامانی: نامانەوێت سیناریۆی 2024 دووبارە ببێتەوە، مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی دۆخی سەخت بکرێنەوە.

پێشەوا هەورامانی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی زۆر بەڕوونی دۆخی ژیانی مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق خستووەتەڕوو.

پێشەوا هەورامانی: هەوڵدەدەین لە پرۆسەی دامەزراندنی نوێ لە دامەزراوەکاندا، بەشی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.

ھەواڵی زیاتر