بەهۆی ڕووداوی پێكدانانی فڕۆكەیەك و هێلیكۆپتەرێكەوە لە ئەمریكا، مەسرور بارزانی، پەیامێكی سەرەخۆشیی ئاڕاستەی گەلی ئەمریكا كرد و ڕایگەیاند: “بیر و فکرم لای قوربانیان و خێزانەکانیانە.”
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی 1ی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێكی هاوخەمیی بۆ گەل و حكوومەتی ئەمریكا بڵاو كردەوە و نووسیویەتی: “بەهۆی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی پێکدادانی فڕۆکە و هێلیکۆپتەرێک لە نزیک واشنتن دی سی، پرسە و هاوخەمیی خۆم ئاڕاستەی گەل و حکوومەتی ئەمریکا دەکەم.”
لە پەیامی هاوخەمیی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە: “بیر و فكرم لای قوربانیان و خێزانەکانیانە، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.”
ئەمڕۆ لە نزیك واشنتن دی سی، فڕۆكەیەك و هێلیكۆپتەرێك پێكیاندادا و بەگوێرەی زانیارییەكانی میدیا ئەمریكییەكان بەهۆی ئەو ڕووداوەوە زیاتر لە 18 كەس گیانیان لەدەست دا و دەیانی دیكەیش بریندار بوون.