مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ بەغدا دەنێرێت
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیێنێ، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، کە تیایدا پەیامی سەرۆکوەزیرانی کوردستانی لەبارەی بودجە و مووچە بە سووودانی گەیاند.
ئەمڕۆ سێشممە ڕێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، لەسەر ڕاسپارەی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، بۆ بەرگریکردن لە قوتی خەڵکی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان سەردانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران عێراق کۆبووەوە و، لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئەنجامی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی بە سوودانی گەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی:
- لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ سوودانی بە وردەکاری تەواوی ئەو هەنگاوانەم باسکرد کە لەسەر داواکاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ، حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بەبەردەوام بە چەندین تیم بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
- مووچەی خەڵکی کوردستان زۆر دواکەوتوە و بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێم لە دۆخێکی ناجێگیر و خراپە، خەڵک زۆر پشوو درێژ و خۆراگربوون، دواتر باسم لەوە کرد داواکاری هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستورە کە وەک هەرێم مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و یاسای بودجەو بریارەکانی دادگای فیدراڵییە وەک خۆی بچێتە بواری جێبەجێکردن تایبەت بە شایستە داراییەکانی هەرێم .
هەمووان چاوەرێی کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی داهاتوین لە بەغدا لە نێوان هەردو وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی بەرێز دکتۆر فؤاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووری