مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سووریا کۆدەبنەوە
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لە داڤۆس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سووریا کۆدەبێتەوە.
عەزیز ئەحمەد، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 23-1-2025) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە رایگەیاند “ئەو کۆبوونەوەیە لەدوای کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەت دێت لەگەڵ بەرپرسانی ئوردن، ئیمارات، تورکیا و بەحرەین و بەردەوامیش دەبن لە قەتەر.”
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، عەزیز ئەحمەد دەڵێ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و رووبەڕووبوونەوەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها بۆ ئەوەیە چۆن حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت زیاتر هەماهەنگ بێت لەوانەش لەسەر مافەکانی گەلی کورد لە سووریا.