شاندی هەرێم و تەیف سامی لەکۆبوونەوەدان

شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق سەبارەت بە پرسی بودجە و مووچە لە کۆبوونەوەدان، بەپێی زانیارییەکانیش بڕیار لەسەر چارەنوسی مووچەی مانگی ١٢ و مانگی یەکی ئەمساڵ دەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا جگە لە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، هەریەکە لە بەڕێوەبەری ژمێریاری و بەڕێوەبەری بودجە لە وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بەشدارن.

هاوکات، شاندەکەی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکەن لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و هەروەها چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا مووچەی مانگی ١٢ـی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە و وەزارەتی دارایی عێراقیش رایگەیاند، کە دەستیان بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانیان کردووە.

ھەواڵی زیاتر