دانیشتووانی دیوانییە: بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە ژیانمان وەکوو ژیانی چاخەکانی ناوەڕاستە

دانیشتووانی گه‌ڕه‌كێكی پارێزگای دیوانییه‌ له‌ دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ ژیانیان وه‌كوو ژیانی چاخه‌كانی ناوه‌ڕاسته‌.

هه‌ینی، 17ـی كانوونی دووه‌می 2025، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ته‌قیه‌ له‌ پارێزگای دیوانییه‌ له‌ دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كانی ئاو، كاره‌با، ئاوه‌ڕۆ و ڕێگه‌وبان و چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كی دیكه‌ خۆپیشاندانیان كرد.

خۆپیشانده‌ران داوایان له‌ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، فه‌رمان به‌ حكوومه‌تی خۆجێی پارێزگاكه‌یان بكات، كۆنته‌راتی 42 گه‌ڕه‌كی پارێزگاكه‌ كه‌ به‌ یه‌ك به‌ڵێنده‌ر دراوه‌، وه‌ربگرێته‌وه‌ و به‌سه‌ر چه‌ند به‌ڵێنده‌رێك دابه‌ش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كار و پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان خێراتر جێبه‌جێ بكرێن.

خۆپیشانده‌ران جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌، گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان بێ ئاوی خاوێن و ئاوه‌ڕۆی پێویست و شه‌قامی قیڕتاوكراو و شۆسته‌ و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری دیكه‌یه‌.

خۆپیشانده‌ران ڕایانگه‌یاندووه‌، به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه‌ ژیانیان وه‌كوو ژیانی چاخه‌كانی ناوه‌ڕاسته‌.

ھەواڵی زیاتر