کەشناسیی هەرێم کەشی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە
کەشناسی هەرێم، لە ڕاگەیەنراوێکدا کەشی پێشبینیکراوی ئەمرۆ هەینی و سبەی شەممەی بڵاوکردەوە:
ئەمڕۆ هەینى ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
سبەی شەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت. پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2پلەى سیلیزى
سۆران: 12پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى