مەسرور بارزانی.. فەلسەفەی ڕابەرایەتی و ئیرادەی گۆڕين

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، تەنیا وێستگەیەکی کاتی لە ڕێڕەوێکی سیاسیی کاتی نییە، بەڵکوو ڕەنگدانەوەی بینینێکی تەواوە، کە فەلسەفەی ڕابەرایەتی و پێداگری لەسەر گۆڕینی بەربەستەکان بۆ دەرفەت بەرجەستە دەکات.
لە جیهانێکدا، کە پڕە لە گۆڕانکاری، ئەم کابینەیە بووە هێمای گونجان و داهێنان لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان، شێوازێکی نوێی لە هونەری بەڕێوەبردنی سیاسی و کۆمەڵایەتی پەیڕەو کرد.

بینینی ستراتیژی… کاتێک فەلسەفە و سیاسەت یەک دەگرن

لە سەرەتای دەستپێکردنی کابینەی نۆیەم، مەسرور بارزانی، بینینێکی گشتگیری پەیڕەو کرد کە واقیعبینی و خواستی تێدا کۆ کردەوە. لە فەلسەفەی ڕابەرایەتیدا، حکوومەتەکان بەبێ دروستکردنی پردی متمانە لەنێوان گەل و دەسەڵات سەرکەوتوو نابن. ئەم ڕاستگۆییەی، کە بارزانی پیشانی دا، کردی بە ڕابەرێک کە توانای هەڵگرتنی خواستەکانی هاووڵاتییانی هەیە و ئومێدەکان دەکاتە دەستکەوتی بەرچاو.

چاکسازی ناوخۆیی.. بنیاتنانی بنچینە پێش سەرکەوتن

لە سیاسەتی ناوخۆییدا، ڕێبازەکە ڕوون بوو: دروستکردنی بنچینەیەکی پتەو، کە بتوانێت بەرەنگاریی بەهێزترین تۆفانەکان ببێتەوە. 
ئەم چاکسازییانە دەگرێتەوە:
١- بەهێزکردنی بەرهەمی ناوخۆیی: بە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ بۆ بەدیهێنانی خۆبژێوی.
٢- پشتگیریی وەبەرهێنان: کردنەوەی دەروازە بۆ وەبەرهێنانی نوێ.
٣- گەشەپێدانی مرۆیی: وەبەرهێنان لە مرۆڤدا.
٤. پێداچوونەوە بە کەرتە سەرەکییەکان: وەک پەروەردە و تەندروستی.

سیاسەتی دەرەکی.. هاوسەنگیی دانایی و هێز لە جیهانێکی پڕ لە گرژیدا

کابینەی نۆیەم گرنگیی بەهێزکردنی پێگەی کوردستانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا درک پێ کرد، لە ڕێگەی دیپلۆماسیەتێکی هێمن، بەڵام کاریگەرەوە، مەسرور بارزانی توانی:
١- پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ هێزە گەورەکان دابمەزرێنێ.
٢- ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمدا بەهێز بكات.
٣- هاوبەشی ستراتیژی دروست بكات.

بەڕێوەبردنی قەیرانەکان.. لێزانی لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخە هەستیارەکان

قەیرانەکان تەنیا تاقیکردنەوە نین، بەڵکوو دەرفەتن بۆ دەرخستنی ڕابەرایەتیی ڕاستەقینە. لە سەرەتاوە، کابینەی نۆیەم ڕووبەڕووی چەندین بەربەستی گەورە بووەوە، وەک پەتای کۆرۆنا و بەربەستە ئابوورییەکان، لە ڕێگەی بڕیاری دروست و یەکلاکەرەوە، سەرکردایەتی توانی:
١- هاووڵاتییان لە دژوارترین بارودۆخدا بپارێزێ.
٢- هاوسەنگیی دارایی سەرەڕای فشارى حكوومەتى عێراق بەدی بێنێ.
٣- ئاسایش و سەقامگیری بپارێزێ.

فەلسەفەی سەرکەوتن بۆ نەوەکان

چیرۆکی سەرکەوتنی کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، تەنیا گێڕانەوەی دەستکەوتەکان نییە، بەڵکوو بەرجەستەکردنی فەلسەفەی ڕابەرایەتییە، کە لەسەر پێداگری، ڕاستگۆیی و بینینی ڕوون بنیات نراوە. ئەمە بەڵگەیە لەسەر توانای گەل و ڕابەرێک بۆ داڕشتنی داهاتوویەک، کە شایەنی خواستەکانیانە.

جەعفەر سمو

ھەواڵی زیاتر