مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشەممە‌، 12/30 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى كۆنگرەی نۆیەم ، پيرۆزبايى له‌ سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
لە پەیوەندییەکەدا ، هەروەها باس لە قۆناغی هەستیاری ئێستا کرا و جەخت لە کارکردنی پێکەوەیی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان کرا .
ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و پیرۆزباییکردنی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

ھەواڵی زیاتر