ئێران بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق کەم دەکاتەوە
بەهۆی نۆژەنکردنەوەی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی غاز لەلایەن ئێرانەوە، بۆتەهۆی لەدەستدانی هەشت هەزار مێگاوات کارەبا لە عێراق و پێدانی کارەباش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی درێژكردنەوەی ماوەی نۆژەنكردنەوەی وێستگەكانی غاز لەلایەن ئێرانەوە، بەرهەمهێنانی كارەبا لە 26 هەزارەوە بۆ 18 هەزار مێگاوات كەمبووەتەوە.
حکومەتی ئێران پێشتر وەزارەتی کارەبای عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە ماوەی نۆژەنکردنەوەی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی غازی بۆ ماوەی دوو هەفتە دیکە درێژکردووەتەوە.
بە درێژایی ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو، سەرەڕای تەرخانکردنی ئەو بودجە زەبەلاحەی بۆ کەرتی کارەبا لە عێراق، تا ئێستا نەتوانراوە کێشەی کەمی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان چارەسەر بکرێت.