راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەبارەی کەوتنی دیمەشق

لەدوای ئەوەی گرووپە چەکدارەکان کەوتنی دیمەشقیان راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان باری نائاسایی لە تەواوی سنوورەکەی راگەیاند. 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیێندراوێکدا بۆ رای گشتی دەڵێت: “بەهۆی تێکچوونی رەوشی ئەمنیی سووریا بە گشتی، ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا داوا لە کوڕ و کچانی گەلەکەمان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی پاراستنی گەل و سەرجەم دامودەزگە و حیزبەکان و رێکخراوەکان دەکەین باری ئامادەیی بۆ بەرزترین ئاست بەرز بکەنەوە.” 

ھەواڵی زیاتر