دەستەی کەشناسی عێراق :
پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە، نزمە پاڵەپەستۆیەکی قوڵی جەمسەری ڕو لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکات.
لەئەنجامی ئەو شەپۆلە، بەفر لە هەرێمی کوردستان دەبارێت.
لەگەڵ هاتنی شەپۆلەکە، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق، پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن.