سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن دەکات

ڕۆژی سێشەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سێرج دیکشن باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.

لەم دیدارەدا باڵیۆزی بەلجیکا
ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە خەباتی گەلی کوردستان و بەیهاتنی سەقامگیریی لە هەرێم و عێراق کرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە ئۆکتۆبەری رابردووی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد، و بەشداریی ڕێژەی بەرچاوی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردندا بە هەنگاوێکی کاریگەر بۆ بەهێزبوونی شەرعیەت لەقەڵەم دا.
باڵیۆزی بەلجیکا ئەوەشی دووپات کردەوە کە بەلای وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەوروپا سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بایەخێکی تایبەتی هەیە.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارە
دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەڕەشەو مەترسییەکانی تیرۆر و پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

ھەواڵی زیاتر