سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کۆبووەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد و باسیان لە “هاوکاریی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو، کۆچی نایاسایی، بازرگانی بە مرۆڤ، پارەشۆرینەوە و تاوانی ئەلیکترۆنی” کردووە.
ئێڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرد. لە کۆبوونەوەیەکدا، باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا و هاریکاریی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا کردووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، “گرنگيی بەهێزکردنی هاوکاریی نێودەوڵەتی لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنی و مرۆییەکان و تاوانه نێودهوڵهتييهكان دووپات کردەوە و ستایشی رۆڵی شانشینی یەکگرتووی کرد لە پشتگیریکردنی سەقامگیريی هەرێمی و پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان لە پەرەپێدانی توانا ئەمنی و کارگێڕييهكانى”.