ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-11-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە و چەندان تەوەر تاوتوێ دەکات. 
تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجـوومەنی وەزیران: 
بڕگەی یەكەم:  تاوتوێکردنی پرسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ و کێشە و گرفتەکانی بەردەم خەرجکردنی لە بەغدا و چارەسەرەکان.
بڕگەی دووەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان كه‌ لە ڕۆژانی 20 بۆ 21 مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵ لە عێراق و هەرێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و هه‌روه‌ها قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكه‌ ده‌خرێته‌ به‌رباس و گفتوگۆكردن. 
بڕگەی سێیەم: پرۆژە بڕیارێكی پێشنیازكراو لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ده‌خرێته‌ ڕوو سەبارەت بە پاژەكردن یان (پێدان بە قیست)ی ئەو بڕە پارەیەی كە لە زیادەڕۆكار وەردەگیرێت كە بە زێدەڕۆیی خانووی نیشتەجێبوونی لە سنووری شارەوانییەكان دروست كردووە.

ھەواڵی زیاتر