کچە کوردێک بەشداری لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەکات

کچێکی خەڵکی سنە بەشدار بووە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.

ماریا ئەحمەدی، کچێکی کوردی خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، کە دەرکەوتووە ئەندامی هێزی ئاسمانی سووپای ئیسڕائیلە و فڕۆكەوانی فڕۆكەی ئێف 16یە.

بە پێی سەرچاوەکان، ئەو کچە کوردە بەشدار بووە لە كۆتا هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر بنكە سەربازی، مووشەكی و درۆنەكانی ئێران.

هەمان هێرشەکەی کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، 26ـی ئۆکتۆبەی 2024، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ ئێران دەستی پێ کرد و چەند شوێنێکی ناوچەکانی ناو ئێرانی بۆمباران کرد.

پایتەخت

ھەواڵی زیاتر