پیلانێکی یەکێتی بۆ ناچارکردنی هێزە ئەمنییەکان بە دەنگدان بە لیستەکە ئاشکرا دەکرێت

بەپێی چەند زانیارییەکان یەکێتی بە بەرنامە و پیلان دەستی کردووە بە ئەنجامدانی ژمارەیەک هەنگاوی گوماناوی بۆ هەڵبژاردن.

یەکێتی بە بەرنامە و پیلان دەستی کردووە بە ئەنجامدانی ژمارەیەک هەنگاوی گوماناوی بۆ هەڵبژاردن. لەماوەی ڕۆژانی رابردوودا یەکێتی بە بیانووی تێستی دەنگدان چەندین دەنگدەری دەنگدانی تایبەت کە پێک هاتبوون لە ئەفسەر و کارمەندانی لیواکانی یەکەی حەفتا، پۆلیس، بەرگریی و فریاکەوتن دەنگیان داوە.

هاوکات لەناو کۆمیتەکانی یەکێتی بە هەمان شێوە دەنگ بۆ یەکێتی لەژێر ناوی تێست و تاقیکردنەوە تۆمار کراون، ئەفسەر و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ بەشێک لە کادرانی یەکێتی لەژێر فشاردا ناچارکراون دەنگ بە لیستی یەکێتیی بدەن.

بە پێی زانیارییەکان لیوای 16ـی یەکێتی ڕۆژی هەینی بە بیانووی (تێستی دەنگدانەوە) ژمارەیەک کەس هاتوون کە ئامێری دەنگدان و سندووقی دەنگدانیان پێ بووە، دەنگیان داوە و پیێان گوتوون ئەمە تێستی دەنگدانە. جگە لەوەش بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیانیان بە 10 پاس بردووە بۆ مەڵبەندی یەکێتی لە گەرمیان، بەناوی پرۆڤەی دەنگدانەوە دەنگیان پێدراون.

یەکێکی تر لە هەوڵەکانی یەکێتی بۆ وەرگرتنی کارتی دەنگدانی دەنگدەرانە بە بڕی 50 هەزار دینار، تەنانەت ئەم فشارە لە فەرمانگەکانی سنووری گەرمیان و کۆمپانیا تایبەتەکانی گەرمیان و کارگەکانی کراوە کە خۆیان و خێزانیان کارتی دەنگدانی خۆیان و خێزانیان ببەن بۆ مەڵبەندی یەکێتی لە گەرمیان.

ڕۆژی سێشەممە 24ـی ئەیلوولی 2024 کاتژمێر 12ـی شەو، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی دەستی پێ کرد.

بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.

بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدان، کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە، کە دوو ملیۆن و 683 و 618ـیان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960ـیشیان دەنگدەری تایبەتن.

k24

ھەواڵی زیاتر