لەم هەفتەیە هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: سبەی بڕە پارەی هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی پێشمەرگە و دووسبەی دەست بە دابەشكردنی بڕە پارەكە دەكرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش دا، ئەم مانگە بڕی شەش هەزار دینار بۆ هەر پێشمەرگەیەك زیاد كراوە و بڕی هاوكارییەكە دەبێتە 407 هەزار دینار.