سەرۆک بارزانی ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە دروست کردنی پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە

گرنگی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە، ئەو بەرپرسایەتیەی لای کوردستانیانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش درووست کردووە کە بە ئەرکی خۆیای دەزانن بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن تا یارمەتی دەربن لە سەرکەوتنی ئەو پارتەی کە پارێزەری دەسکەوتەکانی هەرێمی کوردستانە.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوای ساڵی 1992ەوە، بەردەوام هەوڵیداوە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا لەگەڵ دنیای دەرەوە بە دامەزراوەیی بکرێت.

یەکێک لەو دامەزراوانەی کە وەک دەستکەوتی حکوومڕانی لە هەرێمی کوردستان و وەکو خەباتی بێووچانی پارتی کە هەمیشە جێی بایەخپێدانی بووە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەرتی هەرێمی کوردستان بووە، لە ناساندنی دۆزی کورد و پێگەی دیبلۆماسیانەی هەرێمی کوردستان وەکو قەوارەیەکی یاسایی و دەستووری ڕۆڵێکی باڵای هەبووە. و وەک دەستکەوتی حکومڕانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لەسەردەمی حکومڕانیکردنی پارتیدا لێ دەڕوانرێت.

هەر کیشوەرێکی ئەم جیهانە وەک دۆسیە و بەشێکی تایبەت مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، ڕۆژانە لێرەوە، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ زلهێزترین وڵاتانی جیهان ڕێکدەخرێن.

یەک لە خاڵەکانی سەرکەوتنی ئەم دامەزراوە گرنگە بۆ ئەو بناغەیە دەگەڕێتەوە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەردەمی شۆڕشدا لەگەڵ وڵاتانی جیهان داینا.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان نوێنەرایەتی شۆڕشی دەکرد و ئەو قوتابیانەی لە دەرەوەی وڵات بوون شۆڕش و خەباتی گەلی کوردییان بە جیهان گەیاند، هەر بۆیە بناغەیەکی پتەو هەبوو، لە ساڵانی 70 و 80کاندا ڕۆڵێکی بەرچاوویان هەبوو لە دروستکردنی پەیوەندییەکان، لە دوای ساڵی 1992 فۆڕمێکی دیکەی بەخۆیەوە بینی، هەڵبژاردنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەکو ئەرکێک کەوتە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوای ساڵی 1992ەوە، بەردەوام هەوڵیداوە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا لەگەڵ دنیای دەرەوە بە دامەزراوەیی بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەزموون و پەیوەندی فراوانی دیپلۆماسیی خۆی، خستووەتە خزمەت بەرەو پێشبردنی دامەزراوە حکوومییەکان. بۆیە بەهێزبوونی پارتی بە مانای بەهێزبوونی کوردستان وێنا دەکرێت.

مەدحەت سلێمان، چاودێری سیاسی دەڵێت: گەورەترین کێشەمان چۆنییەتی دروستکردنی پەیوەندی بوو لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، ئەویش کەسایەتی سەرۆک بارزانی کاریگەیرییەکی بەرچاوی هەبوو لە دروست کردنی ئەو پەیوەندییە، هەر بۆیە لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی باشترین پەیوەندییمان هەیە، لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەورووپا و ڕووسیاش بەشێوەیەکی گشتیی، باشترین پەیوەندیی دیپلۆماسیمان هەیە.

لە ماوەی ڕابردوودا، چەندین سەرۆک و بەرپرسی وڵاتانی زلهێز سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد، بەبێ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستانیان جێنەهێشت.

k24

ھەواڵی زیاتر