جێگرەوەی حەسەن نەسڕوڵڵا دەکوژرێت

ئیسرائیل کوژرانی جێگرەوەی حەسەن مەسڕوڵڵای ڕاگەیاند و حیزبوڵاش رەتی دەکاتەوە.

دوای هێرشێکی گەورەی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، ئەمشەو ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە: هاشم سەفیەدین، سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی حزبوڵا و جێگرەوەی نەسروڵا کوژراوە.

بەڵام تاوەکو ئێستا هەواڵەکە لەلایەن حزبوڵاوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

هاشم سەفیەدینە، کە پوورزای نەسروڵڵایە و کوڕەکەی، زاوای قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانە. 

سەفیەدین لە زۆر رووەوە لە نەسروڵڵا دەچێت، لە سەروسیماوە تا دەگاتە شێوازی ئاخاوتن. لە ساڵی 1994ـەوە ئامادە کراوە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی حیزبوڵڵا بگرێتەدەست، کە ئەو کاتە تازە لە شاری قومی ئێرانەوە گەڕابووەوە بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری بزووتنەوەکە وەربگرێت. 

ھەواڵی زیاتر