مەسرور بارزانی پێشوازى لە کونسولی میسر دەکات
رۆژی دووشەممە 9/30، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە محەمەد حیجازى، کونسولى میسر لە هەرێمى کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
لە دیدارێکدا سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنىیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
کونسولى میسر، ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، بۆ ئەو پشتیوانییەى لە ماوهی کارکردنیدا لێی کراوە و ستايشىى ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم دووپاتکردەوە.