ئەمریکا ملیاران دۆلار هاوکاری ئیسرائیل دەکات

ئەمریکا بە بڕی 8.7 ملیار دۆلار وەکو هاوکاری سەربازی بە ئیسرائیل دەدات.

رۆژی پێجشەممە، 26ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی: “لە پاکێجی هاوکارییەکەدا بڕی 3.5 ملیار دۆلار بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی جەنگ و بڕی 5.2 ملیار دۆلار بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی تەرخانکراوە”.

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، پاکێجە هاوکارییە داراییەکەی ئەمریکا لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەیان، کە بە “گومبەزی ئاسنین” ناسراوە بەکاردەهێنێت. 

ئەمەش لەکاتێکدایە، مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین، رۆژی پێنجشەممە لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک گوتارێکی پێشکێش کرد و رەخنەی لە ئەمریکا گرت کە “چەکی کوشندە”ـی بە ئیسرائیل داوە. 

ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە لەگەڵ حەماس لە غەززە لە جەنگدایە و لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووشەوە، ناوە ناوە لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان مووشەکیان ئاراستەی یەکدی کردووە، لە دوو هەفتەی رابردووشەوە بە چڕی پێگەکانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان بۆردوومان دەکات. 

ھەواڵی زیاتر