مەسرور بارزانی بەستنەوەی شەقامی 120 مەتری بە ڕێگەی هەولێر- دهۆک دەکاتەوە

ئەمڕو سێشەممە 9/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی بەستنەوەی شەقامی 120 مەتری لە نزیک گوندی گەزنە، بە ڕێگەی سەرەکيی هەولێر- دهۆک کردەوە، کە درێژییەکەی سێ کیلۆمەترە. 
سەرۆکی حکومەت دوای کردنەوەی پڕۆژەکە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئەم پڕۆژەیە لە خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی کوردستاندایە و جادەی 120ی بە ڕێگەی سەرەکيی هەولێر – دهۆک دەبەستێتەوە و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاونیشتمانیان دەکات. سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار (هێمن گرووپ) کرد، کە بە شێوەیەکی زۆر ستاندارد و لە ماوەیەکی پێوانەییدا ئەم پڕۆژانە ئەنجام دەدەن، گوتیشی: هیوادارم بتوانین ڕۆژ بە ڕۆژ کوردستان بەرەو پێشتر ببەین و پڕۆژەی باشتر بخەینە خزمەتی هاووڵاتییان.

ھەواڵی زیاتر