تورکیا بەرپرسێکی پەکەکەی دەکاتە ئامانج

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ی 9ی 2024، توركیا كوشتنی به‌رپرسێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)ی ڕایگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌نادۆڵ) بڵاوی كرده‌وه‌، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی دەزگای ھەواڵگریی تورکیا لە ناوچەی گارە، به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ كوژرا.

ئاشكرا كراوه‌، كه‌ كوژراوه‌كه‌ ناوی (خەلیل)ه‌ و ناسراوه‌ به‌ (ھۆگر پیرۆس)، یەکێک بووە لە بەرپرسه‌ دیاره‌كانی په‌كه‌كه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، به‌رپرسه‌ كوژراوه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ بەشداریی لەو تەقینەوە و هێرشانەدا کردووە کە لە ساڵی 2007دا، لەلایەن پەکەکەوە لە پارێزگای شرناخ ئەنجام دراون و هه‌روه‌ها لە ساڵی 2018دا، چووەتە سووریا و لەوێ بەشداریی لە چالاکییەکانی په‌كه‌كه‌ كردووه‌ و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كوردستان.

ھەواڵی زیاتر