كەشناسی عێراق پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاو كردەوە و ڕایەدەگەیەنێت، ئەگەری هەیە لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان باران ببارێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی 9ی 2024، دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند: لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پلەی گەرمی لە چەند ناوچەیەک نزمتردەبێتەوە و لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانیشدا ڕۆژی هەینی باران دەبارێت.”
هەر لەسەر كەشوهەوا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستانیش بڵاوی كردەوە، كە “ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێمی كوردستان نزمتردەبێتەوە.”
ئاماژەی بەوەش كردووە، كە “سبەی پێنجشەممە لە هەندێک ناوچەی هەرێمی كوردستان ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەی دیکەیش هەوری تەواو دەبێت.”