ئەمرۆ چوارشەممە 18/9/2024 لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردن، بڵاوکردەوە.
ئەمەش دەقی ڕاگەیەنراوەکەیە:
چەند شەوێکە لە شەقامە سەرەکیەکانى شار و شوێنە گشتیەکان، کەسانێک بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل و داپۆشى جام و ژمارەى ئۆتۆمبێلەکانیان بە وێنه و پۆستهر و دروشم و لۆگۆ و بەکارهێنانى ئامێرى بێزاركهر، جگە لە دروستکردنى قەرەبالغیەکى زۆر و ئاستهنگى هاتووچۆ، بوونەتنە هۆى ناڕهحهتى و بێزارى هاوڵاتییان، بۆ ئەو مەبەستەش ئاگادارى هەموو لایەک دەکەینەوە لە ئەمڕۆوە تاکوو دەرکردنى بڕیاریى پێویست لە بارەى بانگهشهى ههڵبژاردن، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بەهیچ شێوەیەک ئەو کارانە ڕێگە پێدارونییە و ( پۆلیسى هاتووچۆ، ئاسایش، پۆلیس ) دەستکراوەکراون بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایی لە بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک ئەو جۆرە سهرپێچییانە ئەنجامدات، بەپێچەوانەوە هەرکەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەى دادەگیرێت.
لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێر
2024.9.18