سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی بەنداوێكی گەورەی دیكە بە گوژمەی دەیان ملیار دینار دادەنێت.
ئەمرۆ دووشەممە 16-9-2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی بەنداوی دووین لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەنێت کە لە پێنج ڕووەوە سوودی دەبێت.
بەنداوەکە بە شێوازی کۆنکریتی RCC بە گوژمەی دەیان ملیار دینار جێبەجێ کردبێت، 75 مەتر بەرز دەبێت و لە بەرزترین ئاستیدا 320 مەتر درێژ دەبێت.
بەنداوەكە دەكەوێتە نزیك قەڵای دێرینی دووین، توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و ڕووبەری چوار كیلۆمەتر چوارگۆشە زەوی بە ئاو دادەپۆشێت.
دروستکردنی بەنداوەکە جگە لە گلدانەوەی ئاو، چەند سوودێکی دیکەی دەبێت:
– دیمەنێكی جوان بە ناوچەكە دەبەخشێت و دەبێتە شوێنێکی گەشتیاری.
– دەبێتە پاڵپشتی بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکان و سەدان دۆنم بەراو دەکات.
– ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەرز دەکاتەوە کە ئێستا یەکێک لە قەیرانە ژینگەییەکانی هەولێر و ئاستی ئاوی ژێرزەوی زۆر دابەزیوە.
– مەترسیی لافاو لەسەر ناوچەكە و دەوروبەری ناهێڵێت، هۆكارێك دەبێت بۆ ڕێكخستنی ڕێڕەوی ئاو لە ناوچەكە و ڕێگەگرتن لە كارەساتی سرووشتی.
– ناوچەكە دەگۆڕێت بۆ ناوەندێكی گەشەسەندووی ڕاوەماسی، ئەمەش سوودی زۆری ئابووری بۆ دانیشتووانی نزیك بەنداوەكە دەبێت.