ئەمریكا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان داوایەك لە هاونیشتیمانیان دەکات
باڵوێزی ئەمریكا لە بەغدا، پەیامێكی لەبارەی ڕۆژی جیهانیی دیموكراسی بڵاو كردەوە و تێیدا داوایەكی ئاراستەی خەڵكی هەرێمی كوردستان كرد.
ئێلینا ڕۆمانۆوسكی، خانمە باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق، لە پێگەی (X) بڵاوی كردەوە، لە ڕۆژی جیهانیی دیموكراسیدا، درك بە لێكەوتەكانی دیموكراسیەت لەسەر كۆمەڵگەكانمان و بەهێزكردنی ئاشتی و سەقامگیری دەكەین.
هاوكات نووسیویەتی: ”هانی هەموو دانیشتوانی هەرێمی كوردستانی عێراق دەدەین، ئەوانەی كە مافی بەشداریكردنی تەواوەتییان هەیە، بەشداریی لە قووڵكردنەوەی دیموكراسی لە وڵاتەكەیان بكەن، لە ڕێگەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا لە 20ی 10ی 2024.“