كەشێكی فێنك ڕوو لە ناوچەكانی هەرێم دەكات

شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژەبەوەدەكات لە ئەمڕۆوە ناوچەكانمان لەژێر كاریگەری بارستە ھەوایەكی فێنكدایە كە بەراورد بە رۆژانی رابردوو ھەست بە فێنكی كەشوھەوا دەكرێت و تا ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو لەم ئاستەدا بە جێگیریی دەمێنێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند: لەئەمرۆوە ناوچەكانمان دەكەونە ژێر كاریگەری بارستە ھەوایەكی فێنكدایە كە بەراورد بە رۆژانی رابردوو ھەست بە فێنكی كەشوھەوا دەكرێت و تا ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو لەم ئاستەدا بە جێگیریی دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووەوە، بارستە ھەوایەكی فێنكتر و بەرفراوان كە ئێستا كاریگەری لەسەر وڵاتانی ئەوروپایە بەسەر دەریای ناوەڕاستەوە ڕوو دەكاتە زۆرێكی وڵاتانی ناوچەكە ھەر لە سووریا و باكووری سعوودیە و عێراق و ھەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەریەكانی.

ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەم قۆناغەدا پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بۆ سەرەتای 30 یەكان نزم دەبێتەوە و لە ناوچەكانی گەرمیان و ناوچەكانی عێراق بۆ خوار 40 ەكان دادەبەزێت، ھاتنی ئەم بارستە ھەوایانە بە چالاكی بۆ سەر ناوچەكانمان و بەردەوامبوونیان بۆ سەر دەریای ناوەڕاست دەبێتە ھۆكارێك بۆ زوو دەستپێكردنی وەرزی باران، لە ماوەیەكی نزیكی داھاتوودا..

ھەواڵی زیاتر