قەتەر هەموو ئاماده‌ییه‌كی خۆی بۆ پێشخستنی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ردەبڕێت
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان: کار بۆ بەستنی کۆڕبەندی ئابووریی هەرێمی کوردستان – قەتەر دەکەین.
محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان رایگەیاند كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ژماره‌یه‌ك له وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانیی قه‌ته‌ری و ژماره‌یه‌ك له وه‌به‌رهێنه‌رانی قه‌ته‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنێك بوو كه له كۆنفرانسی داڤۆس 24 ئیمزا كراوه.
محه‌مه‌د شوكری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كار ده‌كه‌ن بۆ زیادكردنی وه‌به‌رهێنانی قه‌ته‌ری له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن له داهاتوودا كۆڕبه‌ندێكی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان – قه‌ته‌ر ببه‌ستن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه له مانگه‌كانی داهاتوودا ئه‌و كۆڕبه‌نده ببه‌سترێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا قه‌ته‌رییه‌كان هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی خۆیان بۆ پێشخستنی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه.