دواین زانیاریی له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات.
ئیخلاس دلێمی، بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، له‌باره‌ی پرسی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ڕایگه‌یاند: له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه، كێشه‌یه‌ك هه‌یه له لیسته‌كاندا، به‌ڵام دڵنیایی ده‌ده‌مه خه‌ڵك له‌وانه‌یه هه‌ندێ دوا بخرێ، به‌ڵام بێگومان دابه‌ش ده‌كرێ، كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كی تر ته‌واوی مووچه‌كان دابه‌ش ده‌كرێ له هه‌رێمی كوردستان، باوه‌ڕم وایه ئه‌مه ته‌نیا بۆ ئه‌م مانگه بوو، ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه و له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و وه‌زیری نه‌وت گفتوگۆ كراوه و باوه‌ڕم وایه مانگی داهاتوو ئه‌و كێشه‌یه نامێنێ.