کەمێک پێش ئێستا، یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی تەمموز (حەوت)ـی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
بەگوێرەی زانیاریەکان، وەزارەتی دارایی عێراق، وەکو یەکەم گوژمە، ملیارێک و 425ملیۆن دیناری خستە سەر ژمارە حسابی بانکی هەرێم بۆ مووچەی مانگی حەوت.