نزیکەی 700 سەربازی ئیسرائیلی لە شەری غەززە دەکوژرێن

سوپای ئیسرائیل ئامارێکى نوێی سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی سوپای وڵاتەکەی لە شەڕی غەززە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 690 سەرباز و ئەفسەر کوژراون.

بەگوێرەی ئامارى فەرمی کە لە بەشی راهێنانەوەی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل تۆمارکراوە، لە سەرەتای شەڕەکەوە تاوەکو ئێستا پێشوازی لە زیاتر لە 10 هەزار سەربازى بریندار کردووە، بەو پێیەش هەر مانگێک نزیکەی هەزار سەرباز بریندار بوون.

بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، زیاتر لە 3 هەزار و 700 سەرباز دووچاری کەمئەندامی بوونەتەوە، بەرکەوتن و لە دەستدانی ئەندامانی جەستەیان هەیە لە چاو و پەلەکان و دڕکە پەتک.

هاوکات، دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، 35%ـى سەربازە بریندارەکان دووچاری خەمۆکی و ئاڵۆزیی دەروونی بوونەتەوە و لە 68%ـى سەربازە بریندارەکان لە هێزەکانی یەدەگن.

لە 7ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە لە دوای هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماس بۆسەر ناوچە ئاوەدانی و سەربازییەکانی ئیسرائیل لە دەوروبەری کەرتی غەززە، ژمارەى گیانلەدەستدانى فەڵەستینییەکان نزیکبووەتەوە لە 40 هەزار و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ 92 هەزار و 294 کەس بەرزبووەتەوە.

ژێدەر

8

ھەواڵی زیاتر