کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشک بۆ ژمارەی بەربژێر و لیستەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان تیروپشکى بۆ پێدانى ژمارە بەو حزب و هاوپەیمانى و قەوارەسیاسیانە ئەنجامدا کە پێشتر خۆیان تۆمارنەکردبوو، لەدواى دواخستنى هەڵبژاردن و جارێکى تر کردنەوەى دەرگاى خۆتۆمارکردن بڕیاریانداوە بەشدارى هەڵبژاردنەکان بکەن، ژمارەى حزب و هاوپەیمانییەکان لەو دوو تیروپشکەى ئەمرۆ و رۆژى 8ى نیسانى رابردوو ئەنجامدران بەمشێوەیە:
بزوتنەوەى ئیسلامى کوردستان ژمارە 198ـى پێدرا
پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە 190ـی پێدرا
پێشتر ئەم حیزب و هاوپەیمانێتییانە ژمارەیان پێدرابوو:
یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان ژمارە 129
هاوپەیمانیی نیشتمانى ژمارە 162
رەوتى هەڵوێست ژمارە 161
هاوپەیمانیی هەرێمى کوردستان ژمارە 133
بەرەى گەل ژمارە 169
هاوپەیمانى سەردەم ژمارە 164
بزووتنەوەى ئیسلامیى کوردستان ژمارە 123
نەوەی نوێ ژمارە 157
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ژمارە 148
بەرەى تورکمانى عێراقى ژمارە 149
بزووتنەوەی گۆڕان ژمارە 114
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ژمارە 147