حکومەتی هەرێم له ماوه‌ى چوار ساڵدا بەهۆی نەبوونی مەرجە ژینگەییان 6 هەزار و 754 پرۆژە ڕووبەڕووی یاسا دەکاتەوە.
بەپێی ئامارى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژينگه، لە ماوەی چوار ساڵی كابینەی نۆیەمدا، بەهۆی نەبوونی مەرجە ژینگەییەكان، 6 هەزار و 754 پرۆژە ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە و پێدانی مۆڵەتیش بە 83 پرۆژە ڕەت كراونەتەوە.
لە چوار ساڵی ڕابردوودا، 9 هه‌زار و 302 پرۆژه لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كە مەرجە ژینگەییەكانیان تێدا بووە، مۆڵەتیان بەم شێوەیە پێ دراوە: 3225 پرۆژه له پارێزگای هه‌ولێر، 2770 پرۆژه له پارێزگای سلێمانى، 2039 پرۆژه له پارێزگای دهۆك، 23 پرۆژه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، 838 پرۆژه له ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رميان و 407 پرۆژه له ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.
هاوكات به هۆى نه‌بوونى مه‌رجى ته‌واو و گونجاو له‌گه‌ڵ ياسا و ڕێنماييه‌كانى تايبه‌ت به ژينگه، پێدانی مۆڵەت بە 83 پرۆژە ڕەت كراونەتەوە؛ ئەمەش له بەرهنجامى چاودێرى و به‌دواداچوون و پشكنين بۆ پرۆژه‌كان، به مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى ڕێنماييه ژينگه‌ييه‌كان بووە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، له كۆى 15 هه‌زار و 772 پڕۆژه‌ی پشكنراو، شه‌ش هه‌زار و 754 پرۆژە، به هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له جێبه‌جێكردنى ڕێنماييه ژینگەییەكان، ڕووبه‌رووى ياسا كراونه‌ته‌وه.
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوام چاودێریی دۆخی ژینگە و پاراستنی دەكات، كە لایەنێكی ئەم ئەركە پەیوەستە بە چاودێریی پرۆژە پیشەسازی و وەبەرهێنییەكان، بۆ جێبەجێكردنی باشتری ئەم پرۆسەیەش، لەم چوار ساڵەدا، 163 ده‌رچووى بەشی ژينگه، وه‌كوو چاو‌دێر بەسەر پرۆژه‌كانى كه‌رتى تايبهتەوە دامه‌زراون و بە ئەركی خۆیان هەڵدەستن.
ژێدەر
KTV