هاوکاری هاوپەیمانان لەڕێگەی ‘هەژماری من’ەوە دابەشدەکرێت

بۆ یەکەمجار لە سلێمانی و دهۆک، هێزەکانی پێشمەرگە لەڕێگەی هەژماری منەوە هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 08-08-2024 هاوکاری مانگی حەوتی هاوپەیمانان بەسەر لیوا هاوبەشەکان، هێزی پشتیوانی دوو و بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری لە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت و بەشێکیان لەڕێگەی هەژماری من هاوکارییەکە وەردەگرن.

تیمی هەژماری من گوتی، “11 هەزار پێشمەرگە بۆ ئەم مانگە بە هەژماری من ئەو هاوکارییەکە وەردەگرن، هەشت هەزار و 500 هەولێر، هەزار و 500 پێشمەرگە لە سلێمانی و نزیکەی هەزار پێشمەرگەش لە سنووری پارێزگای دهۆکن”.

ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگی ڕابردوو تەنیا لە سنووری هەولێر، حەوت هەزار پێشمەرگە لە ڕێگەی هەژماری من لەو مووچە و هاوکارییەکانیان سوودمەند بوون. 

ژێدەر

ئاڤا

ھەواڵی زیاتر