وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری خۆیدا، ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی چه‌ند گوژمه‌یه‌ك ده‌دات؛ بۆ جێبه‌جێكردنی 9 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له بواره‌كانی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ و تۆڕی ئاو و شه‌قام و چاككردنه‌وه‌ی شه‌قام له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئه‌و گوژمانه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15% و 17% و 100%ی داهاته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانییه و بۆ ئه‌م پرۆژانه‌ی خواره‌وه بڕیاری خه‌رجكردنیان دراوه:
1- گوژمه‌ی 15،524،000 دینار، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له سنووری شاره‌وانیی سیته‌ك.
2- گوژمه‌ی 69،999،000 دينار، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاككردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی له سنووری شاره‌وانیی پێنجوێن.
3- گوژمه‌ی 429،390،000 دینار، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه له قه‌ره‌تۆغان له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی.
4- گوژمه‌ی 10،166،000 دینار، بۆ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵخاڵان له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
5- گوژمه‌ی 59،700،000 دینار، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاككردنی قیری خراپبووی شه‌قامی سه‌ره‌كی له پێنجوێن له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی پێنجوێن.
6- گوژمه‌ی 86،246،000 دینار، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ڕاكێشانی بۆریی ئاو له گه‌ڕه‌كی كانی گۆمه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی.
7- گوژمه‌ی 29،458،000 دینار، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه قیرانه‌ی كه تێكچوونه له شه‌قامه‌كانی پیره‌مه‌گروون له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
8- گوژمه‌ی 15،380،000 دینار، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆ له گه‌ڕه‌كی به‌ری ماڵان له قه‌زای چوارتا له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.
9- گوژمه‌ی 432،479،000 دینار، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی گوندی بابان له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی.