وابڕیارە سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لە مانگی 11 ئەنجام بدرێت.
له راگهیهندراوێكدا وەزارەتی پلاندانانی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، بڕیارە سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لە 20ی 11ی2024 ئەنجامبدرێ.
وتیشی بۆ ئهمه مهبهستهش و لهپێناو جێبەجێکردنی قۆناغەکانی پێش ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان، له رێكهوتی 6ی ههشتهوه تاوهكو 26ی 2024 بەرێوەبەرایەتییەکانی ئامار لە پارێزگاکان، دوو خولی ڕاهێنانی تایبەت بە پڕۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دەكەنەوە و بۆ ئەمهش چوارده هۆڵی ڕاهێنانیان بۆ ڕاهێنەران ئامادەكردووە.
ئاماژەی بەوەش كردووه، لەم خولانەدا 659 مامۆستا بەشداری لەو دوو خولی تایبەتدا دەكەن كه بەم شێوەیە دهبێت، له دهۆك 3 هۆل و 114 مامۆستا، لە هەولێر50 هۆڵ و 226 مامۆستا و له سلێمانی 6 هۆڵ و319مامۆستا.
وهزارهتی پلاندانان راشیگهیاند، ئامانجیان لە كردنەوەی ئەو خولانە و فێركردنی ئەو مامۆستایانە ئەوەیە ئەم ڕاهێنەرانە پڕۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان بەشێوەکی سەرکەوتووانە و ڕاستەقینە ئەنجامبدەن کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەشێوەیەکی مەیدانی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەرێوەبچێت.
وتیشی، ئهم پڕۆسەیهش خۆی دەبینێتەوە لە ژمارەدانان لە هەموو جۆرە شوێنێک، کە پێگەی جوگرافی هەبێت دواتر ئەژمارکردنی تەواوی بیناو باڵەخانەکان.