بانکەکانی هەولێر، خانەنشینان ئاگاداری دەکاتەوە سەردانی بانکەکەیان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی فۆرمی (هەژماری من).
بانکی قەڵات لە هەولێر، ئاگاداری خانەنشینان دەکاتەوە سەردانی بانکەکەیان بکەن، لە ڕاگەیاندراوی بانکەکە هاتووە: “ئاگاداری ئەو خانەنشینانە دەکەینەوە کە مووچەیان لە بانکەکەمانە،(بانکی قەڵات، ئیستا دەتوانن سەردانی بانک بکەن بۆ خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی فۆرمی (هەژماری من).”
ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ خۆتۆمارکردن، دەبێت خانەنشینان چەند پێداویستی و بەڵگەنامەیەک لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ بانک، لەوانە: “کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامە، کارتی زانیاری و یەك وێنە و ژمارەی بایۆمەتری، لەگەڵ ناسنامەی خانەنشینی.”
ڕۆژی 28/2/2023، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، دهستپێكردنی دەستپێشخەریی (هەژماری من)ی ڕاگهیاند، کە بەرنامەیەکی گشتگیری داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان و لەم پرۆژەیەدا هەشت بانك بەشدارن، كە سەرجەم ئەو بانكانە لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە متمانەیان پێ دراوە و پرۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆران لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش بەڕێوە دەبەن.