دواین زانیاری لەبارەی هاتنی پارەی مووچە لە بەغدادەوە
پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی تەمموزدا كراوە و گرفت لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان نەبووە
چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق گوتی: لەم هەفتەیدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەنێرێت.
وتیشی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی تەمموز تەواوبووە و هیچ گرفتێك لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان نەبووە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان بنێردرێت.