مەسرور بارزانی هاوکاریی زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەکات

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند:

بەمنزیکانە لە ڕێگەی بەرنامەیەکەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکاریی دووکاندار و زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەکات.

هاوکات پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و 5 ملیار و 300 ملیۆنی بۆ تەرخان کراوە.

پێشتریش بڕیاری لێخۆشبوون بە ڕێژەی 50% لەسەر باجی ساڵی 2023 و 100% ی 2024 بۆ زیانلێکەوتووان درا.

ھەواڵی زیاتر