وەزارەتی شارەوانی گرفتی موڵكە بەكرێدراوەكانی چارەسەر دەکات

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: مەسروور بارزانی چارەسەركردنی گرفتەكانی موڵكە بەكرێدراوەكان پەسەند کرد.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی شارەوانی:

مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان “مەرج و ڕێكارەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی گرفتەكانی موڵكە بەكرێدراوەكان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار” پەسەند كرد كە دەبێتە هۆی ئاسانكاریی زیاتر بۆ ئەو خاوەنكارانەی كرێگرتەی موڵكی شارەوانین یان ئەوانەی دەیانەوێت لە داهاتوودا ببنە كرێگرتە.

ڕۆژی 28ی تەمووزی 2024، بە نووسراوی فەرمیی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ژمارە 752، گشتاندن بۆ دەستەی گەشتوگوزار و هەموو بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرۆكایەتیی شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە تا ئەو مەرج و ڕێكارە نوێیانە پەیڕەو بكرێت كە ئامانج لێی چاسەرەكردنی گرفتە كەڵەكەبووەكانە كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دووچاری موڵكەكانی شارەوانی بووەتەوە و بەم ڕێكارە دەتواندرێت چارەسەری گرفتەكان بكرێت و كرێگرتەكان سوودمەند دەبن.

ھەواڵی زیاتر