حەوت بازرگانی ترسناک دەستگیركران

دەزگای هەواڵگری عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند:

بە سەرپەرشتی وەزیری بەرگریی و لە چوارچێوەی بەردەوامی جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنەکان لەلایەن هێزەكانی دەزگای هەواڵگری لە بەغدای پایتەخت ئۆپەراسیۆنێك ئەنجامدرا و تونرا پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بكرێن.

لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوشێوەدا لە پارێزگای نەجەف دوو بازرگانی دیكەی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران، كە بەپێی بڕگەكانی مادەی ٢٨ـی ساڵی ٢٠١٩ فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچوو بوو.

لە كاتی دەستگیركردنی ئەو بازرگانانەدا بڕێكی زۆر حەبی ماددەی هۆشبەر و چەكی سووك دەستیان بەسەردا گیراوە و لە ئێستاشدا ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.

بەڵێن دەدەین، كە ببینە دیوارێكی پۆڵاین بۆ پاراستنی نیشتمان و بەرەنگاربوونەوەی مەترسیەکانى ماددە هۆشبەرەکان.

ھەواڵی زیاتر