لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
سەرەتاى هەفتەى داهاتو لیستى موچەى فەرمانبەرانى مەدەنى و هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینان بە هاوتاکراوى رەوانەى بەغداد دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێم رایگەیاند ؛ ئەمڕۆ وردبینیکردن لە لیستى موچەى مانگى حەوتى فەرمانبەران کۆتایی دێت و سەرەتاى هەفتەى داهاتو رەوانەى بەغداد دەکرێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە ناردنى لیستەکە رۆژى شەممە دەبێت و نوێنەرى وەزارەتى دارایی هەرێم لیستەکە بە چاپکراوى دەگەیەنێتە بەغداد و رۆژى یەکشەممە دەگاتە دەست بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاریی وەزارەتى دارایی عێراق.
ئەو سەرچاوەیەى وەزارەتى دارایی هەرێم ئەوەشى ئاشکرا کرد کە لیستى موچەى مانگى حەوتى فەرمانبەران سەرجەم وەزارەتە مەدەنییەکان و هێزە ئەمنییەکان و خانەنیشنان لەخۆدەگرێت بە هاوتاکراوى.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ و ئەمڕۆ موچەی مانگەکانی 5 و 6ی هێزە ئەمنییەکان دابەشکرا، پێشتری رۆژی سێشەممەی رابردوو، وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، بڕی 676 ملیار و 36 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی هەردوو مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان؛ خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
وهزارهتی دارایی و ئابووری ئاماژهی بهوهش کرد، بری ( 26،790 ) بیست شەش ملیارو حەوت سەدو نەوەد ملیۆن دینار، کورتهێنان لەکۆی مووچەی ئەو 2 مانگەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکان دروست بووە و ئەو بڕە پارەیە لە شایستەی تەمویلەکەیان لە بەغداوە نەنێردراوە.